پێشکەش بە ڕۆحی پاکی مامۆستای گیانبەختکردوو مامۆستای…

پێشکەش بە ڕۆحی پاکی مامۆستای گیانبەختکردوو
مامۆستای نەمر،#ئەدهەم_موزەفەری

ئەی مامۆستا!
تۆ گەزیزەی
تۆ وەنەوشەی وەهارانی
چرۆی داری بێ بارانی
هەموو ساڵێک
لەم وەرزەدا
یادی بەرز و پیرۆزی تۆ
بە تیشکی خۆر
تێکەڵی بەفری سەر لووتکە
هێواش هێواش ئەتوێتەوە و
لەگەڵ قەڵوەزە و ڕووباران
ڕێ ئەپێوێ بێ پشوودان
تاکوو مزگێنیەک بدات
بە جەستەی زاماری زستان
بە خاکی مردوو و بێ گیان
مزگێنی کە گەزیزە دێ و
ژیانێکی نوێ ئەبەخشێ
وەنەوشە دێ و
تام و بۆنێ تر ئەبەخشێ
چرۆ دێت و
دیمەنێکی تر ئەبەخشێ

✍هاروون مۆرتێزایی
“کوردان”

@Sarchy