سلام همکاران بزرگوار لطف کنید درس های آزاد فارسی پایه ششم…

سلام همکاران بزرگوار لطف کنید درس های آزاد فارسی پایه ششم را در گروه بگذارید.

———————————————-

درس سیزدهم
درس آزاد ( فرهنگ بومی ۲) صفحات ۹۰ و ۹۱ کتاب فارسی.
موضوع : زندگینامه ی یکی از نام آوران شهرستان های بانه و سقز را بنویسید.
👇👇👇👇👇
وانه ی ۱۳
موحەممەد ڕەئووفی تەوەکوولی
کەسایتی ناوداری شاری بانە، نووسەر و لێکۆڵەر موحەممەد ڕەئووفی تەوەکوولی لە ساڵی ۱۳۰۹ ( ک.ھ)* لە دێی قایبەرد چاوی بە ژیان هەڵهێناوە.
دواتر وەکوو هەندێ لە منداڵانی ئەو کاتە سەرقاڵی خوێندن بووە و لە ئەنجامدا بە پیشەی مامۆستایی لە خوێندنگەکانی شاری بانە دامەزراوە و بێ وچان هەوڵی داوە بۆ پەروەردە و فێرکاری خوێندکارانی ئەم دەڤەرە .
هاوکات بۆ پێشکەوتنی خۆی لەگەڵ پیشەکەی دا لە خانەی باڵای مامۆستایانی تاران خوێندویەتی وه لە ساڵانی ۴۴- ۱۳۴۳(ک.ھ) دا بەڵگەنامەی وەرگرتووە.
مامۆستا موحەممەد ڕەئووف لە ڕێگەی زانست دا کۆڵی نەداوە و هه ر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ساڵانی ۵۰ – ۱۳۴۷(ک.ھ) لە زانکۆی تاران بخوێنێت و بەڵگەنامەی کارناسی لە بەشی زانستە ئایینییەکان وەربگرێت.
هاوکات بە درێژایی ساڵانێکی زۆر سەرقاڵی کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوە ی مێژوو و جوگرافیای شاری بانە بووە و ئاکامەکەشی چاپی کتێبی (جغرافیا و تاریخ بانە کردستان) بوو کە لە ساڵی ۱۳۸۷( ک.ھ) وە خراوەتە بەر چاوی خوێنەران.
خەڵکی بانەش بۆ ڕێزگرتن لە تێکۆشانی ئەم مامۆستا مەزنە پەیکەرێکیان لە شاری بانە بۆ داناوە.
هیوادارین تەمەن درێژ و لەشساغ بێت و نموونەیان زۆر بێت.
____
* ک.ھ: کۆچی هەتاوی ( هجری شمسی)

🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸
مانای هە ندێ وشە
🔹کەسایه تی: شخصیت
🔹نووسه ر : نویسنده
🔹لێکۆڵەر: محقق، پژوهشگر
🔹سه رقاڵ: مشغول
🔹هه ندێ : بعضی
🔹پیشه: شغل ، کار
🔹خوێندنگە: مدرسه
🔹بێ وچان: مداوم
🔹هەوڵ: تلاش
🔹پەروەردە: پرورش
🔹فێرکاری: آموزش
🔹بەڵگەنامە: مدرک
🔹 زانکۆ: دانشگاه
🔹پەیکەر: مجسمه
🔹تەمەن: عُمر