چۆن بەرزەخۆیی منداڵەکەنمان بەهێز کەینەوە؟ یارمەتی بدەن بۆ…

چۆن بەرزەخۆیی منداڵەکەنمان بەهێز کەینەوە؟
یارمەتی بدەن بۆ ئەوەی متمانە بە خۆی بکات. ڕاستەوخۆ کردارە هەڵەکانی بۆ ڕاست مەکەنەوە. جوابی نەزانکارییەکانی بە تەنبێکردن و گوڕاندن بەسەریدا مەدەنەوە. بهێڵن تێ بگات کە هەموان هەڵە دەکەن.

کاتێک منداڵەکەتان دێت بۆ لاتان کارەکەتان ڕابگرن(قسەکردن بە مۆبایل، قسەکردن لەگەڵ هاوڕێ، تماشاکردنی TV) و تماشای چاوەکانی بکەن. ئەگەر پێویست بوو پێی بڵێن سەبر بکات تا کارەکەتان تەواو دەبێت.

✅لێی زویر مەبن.

✅ناوی منداڵەکەتان بە شێوازێکی جوان دەرببڕن.

✅دایک و باوک لە بەرانبەر منداڵەکەیان دەبێت هاوبیر ببن. ئەگەر لە هەڵبژاردنی شێوازی پەروەردەییدا ناکۆکن، مەهێڵن منداڵەکەتان بزانێت.
✅هەستەکانی منداڵەکەتان پشتڕاست بکەنەوە.«دەزانم دەترسی»لە جیاتی:«ئەمە ترسی ناوێت». «دەزانم ماندووی» لە جیاتی: «تەواوە بۆڵەبۆڵ…. جاروبار بە هەڵبژاردەیی ئەو شتێک بۆ خۆتان بکڕن و ئەو کاتانەی لەگەڵ ئەون کەڵک لەو کەرەستەیە وەربگرن.
✅جاروبار داوای لێبووردنی لێ بکەن بۆ ئەوەی بزانێت ئێمە هەموو هەڵە دەکەین.
✅جاروبار لە وەڵامی پرسیارەکەیدا بڵێن نازانم تا بزانێت کە نەزانین خراپ نییە.
✅ئەرکگەلێکی لە ئاستی بڕستی خۆی پێ بسپێرن.

وەرگێڕان:کاک چالاک
#پەروەردە۲۰
@tarbiat20👈