“چارەنووس” دوارە دیسان خەمێکی تر چارەیەکی ڕەشێکی تر بۆ…

“چارەنووس”

دوارە دیسان خەمێکی تر
چارەیەکی ڕەشێکی تر
بۆ کوردستانی جوانم

ئەی چارەنووس!
ناوی کورد و کوردستانم لە ڕیزی ئەو لێنووسە ڕەشتە بسڕەوە
فرمێسکی ڕەش و خوێناوی، ئەسرینی پڕ لە بێ کەسی لە چاوی کۆرپەکانی نیشتمانم بسڕەوە

ئەو پێنووسەی پێ دەنووسی ژەحراوییە
ئەو تێنووسەی تێیا دەنووسی چڵکاوییە
ئەو لێنووسەت لە نوقمایی و لە نووتەکی ئەم چەرخەدا بسووتێنە
پێنووسێک و تێنووسێکی پڕ بە باڵای کوردستانم بۆ بهێنە

ئەی چارەنووس!
بۆ پێنووست قەد جەوهەرت پێویست نابێ
ئێمە جەوهەرت دەدەینێ
بە هەر ڕەنگ و بە هەر جۆرێ کە بتهەوێ

سوورت دەوێ؟سوورتر لە خوێنی نیشتمان؟
شینت دەوێ؟ وەکوو شینایی ئاسمان
سەوزت دەوێ؟وەکوو سرووشتی کوردستان؟
نارنجی و زەرد؟ وەکوو وەرزی گەڵا و خەزان؟
یاکوو سپی؟ وەکوو بەفری سەر لووتکەکان؟
ئەی بێ ڕەنگ چی؟ وەکوو فرمێسکی منداڵان؟

لێنووسیشت هەر بەم چەشنە سازی سازە
لێنووسێکی گەورە و خاوێن و بێ وێنە
بە پانتایی جوگرافیای وڵاتەکەم
بە گەورەیی دڵی دایکی نیشتمانم
دی چیت ئەوێ ئەی چارەنووس
تۆ بینووسە چارەیەکی پڕ بە باڵای نیشتمانم،پڕ بە باڵای نیشتمانم…

“هارون _ کوردان”
98/9/15

@Sarchy

دیدگاهتان را بنویسید